مۆزەخانەی زاموا

2026-01-18
ماڵی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، وەک چۆن لە مێژودا لانکەی بیری کوردایەتی و ئەدەبیات بووە،بەهەمان شێوەیش لە سی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا
لەخزمەتی  هونەری شێوەکاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستاندا بووە. لە ئێستاشدا بۆ خزمەتی زیاتر بە شارستانییەت، کراوەتە یەکەمین مۆزەخانەی
هونەری لەهەرێمی کوردستان. سەرجەم تابلۆکانی ئەم مۆزەخانەیە بەشێکن لە کۆلێکشن یان کۆبەرهەمی هونەری گەلەری زاموا کە لە 
ساڵی  ١٩٩٥وە تا  ئەمڕۆ، بەرێزان (خاتووهێرۆ، خاتووشاناز و خاتوو هەتاو) هاوکار و پشتیوان بوون بۆ کۆکردنەوە و پاراستنیان .
ئامانج ئەوە بووە کە لەم رێگەوە قۆناغەکانی مێژوی هونەری شێوەکاری لە هەرێمی کوردستاندا پیشانبدرێت. 
بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ درا کۆنترین تابلۆی  هونەرمەند ( فەلاح حسن ) ناسراو بە شمس الدین، بکڕدرێتەوە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ۱۹٤٥
لەشاری بەغداد دەگەڕێتەوە و هاوشانی تابلۆکانی ساڵانی دواتر، لەم مۆزەخانەیەد بە بینەران ئاشنا بکرێت .
هەروەها بەشێک لە کارە هونەرییەکانی هونەرمەندانی کوردستان کە بۆ زیاترلە ۳۰ ساڵە زاموا خاوەنیانە و پاراستونی، تێیدا پیشاندراون.
 دواتر بەرهەمە هونەرییەکان بە پێی قۆناغەکانی ئەزمونی هونەریی هونەرمەندان لە  ساڵانی دەیەی شەست ،حەفتا،هەشتا و نەوەدەکان  نمایش کراون.

 

بابەتی زیاتر

×