مۆزەخانە

سەرجەم تابلۆکانی ئەم مۆزەخانە بەشێکە لە کۆلێکشن یاخود کۆکراوەی هونەری گەلەری زاموا لە ساڵی  ١٩٩٥وە تا سەردەمی ئێستا . 
لەم کۆکراوە هونەریەدا ، هەوڵدراوە پۆلێنی ڕەوتی هونەری شێوەکاری لە کوردستانی عێڕاقدا پیشانبدرێت، بەجۆرێک لەکۆنترین 
تابلۆ وە،کەدەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٤٥ لەشاری بەغداد بکڕدرێتەوە و هاوشانی تابلۆکانی ساڵانی دواتر  لێرەدا پیشانبدرێت .
مێژووی ماڵی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، وەک چۆن لانکەی بیری کوردایەتی و ئەدەبیات بووە،بەهەمان شێوە لە سی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا 
لەخزمەتی بزاوتی هونەری شێوەکاری شاری سلێمانی و کوردستانی عێڕاقدا بووە  ،لە ئێستادا وەک پێویستیەکی شارستانی بووەتە 
یەکەمین مۆزەخانەی هونەری لەهەرێمی کوردستاندا.

ئەم مۆزەخانە لە چەند ژوورێک پێکهاتووە:

ژووری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو گەلاوێژ
ئەم دوو ژوورە پێکەوە، لەسەرەتای ژیانی هاوسەرێتیاندا تایبەت بووە  بە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو گەلاوێژ، 
لە ژووری یەکەمدا خاتوو هێرۆ لەدایک بووە.


ژوری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
‌‌ئەم ژورە لە ڕابردوودا ژوری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بووە، سەرجەم تابلۆکان لەلایەن هونەرمەند چیمەن ئیسماعیل کێشراوە ، وەک وەفایەک هەمووساڵێک
 لەساڵڕۆژی لەدایک بوونی خاتوو هێرۆ دا پێشکەشی کردووە.




هەروەها ژورەکانی دیکە دیرۆکی دەیان چیرۆکی ماڵباتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دەگێڕنەوە:
×